بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کروباری ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ فاکس نیوز وتی: هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی نایەوێت لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران مادامێک کە لە نیۆیۆرکە کۆ ببێتەوە.
ناوبراو لەم بارەوە پاگەندەی کرد: ئێستا هیچ کەناڵێکی نهێنی لە نێوان ئەمریکا و هیچ بەرپرسێکی ئێرانی بوونی نییە. هەر شتێک کە ئەبێ بوترێت لە لایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆمار و مایک پەمپێئۆ وەزیری دەروەی ئەمریکاوە ڕاشکاوانە دەوترێت.
شیاوی باسە زەریف کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی ئابووری-کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەفەری نیۆیۆرکی کردووە، ئێوارەی یەکشەممە گەیشتە ئەو شارە.
بۆچوونی ئێوە