زەریف : دووبارە لە سەر بەرجام دانوستان ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد بەرجام ئاکامی ١٢ ساڵ گفتوگۆی چڕوپڕە و بڕیار نییە دووبارە لە سەری گفتوگۆ بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ بی بی سی جەختی کرد: ئەمریکا شەڕی ئابووری دژی ئێران دەست پێکردووە و وڵاتگەلێکیش هەن کە لە ئەو شەڕە لە باری لۆجستیکی و ناسینەوە پاڵپشتی لە ئەمریکا دەکەن و ئەمە بە واتای ئەوەیە کە ئەوان لە شەڕی ئەمریکا دژی ئێران بەشداری دەکەن.

ناوبراو هۆشداریی دا: ئەگەر شەڕێک دەست پێبکات؛ هیچ لایەنێک لە ناوچەکە ئاسایشی نابێت بەڵام وەرن با هەوڵ بدەین کە شەڕ ڕوو نەدات.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران هەروەها هۆشداریی دا کە هەر ڕووداوێک لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەتوانێت ببێتە هۆی ڕوودانی قەیران.

ناوبراو لەم بارەوە زیادی کرد: هەر ئەو جۆرە کە ترامپ وتی ئێمە بەس ١٠ خولەک تا شەڕ مەودامان هەبوو بەڵام پێی وترا کە ئێرانیش لە بەرگری لە خۆی کارگەلێ ئەنجام دەدات.

زەریف لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر ئەوەی کە بە چ هۆکارێک ئێران ئامادە نییە دانوستان بکات، وتی: بۆچی دیسان دانوستان بکەین؟

وتیشی: ئێمە مێزی دانوستانمان بەجێ نەهێشت نەکرد. ئەوە ئەمریکا بوو کە مێزی دانوستانی بەجێ هێشت. ئەوان ئەبێ بگەڕێنەوە سەر بەرجام. ئێمە دیسان دانوستان ناکەین.

News Code 27443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =