کۆماری ئیسلامی وڵامی دزیی دەریایی بریتانیای پیس دەداتەوە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بریتانیای پیس، دزیی دەریایی دەکات و پاپۆڕی ئێمە دەدزێت؛ جەنایەت دەکات و ڕواڵەتی یاسایی پێدەدات، وتیان: کۆماری ئیسلامی ئەم دزێوییە بێ وڵام ناهێڵێتەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ۲۵ی پووشپەڕ، بە بۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی بەڕێوەچوونی یەکەمین نوێژی هەینی دوای شۆڕشی ئیسلامی، پێش نوێژەکانی هەینی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

ڕێبەری بە ڕەخنە گرتنی توند لە هەڵسوکەوتی ئەورووپاییەکان و جێبەجێ  نەکردنی ۱۱ بەڵێنی بەرجامیان، جەختیان کرد: بێ گومان ڕەوتی کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێران بەردەوام دەبێت و سەرکەوتنی گەل و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر چاوی بەحەسرەتی ڕۆژاییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێتەوە.

ڕێبەری بە ئاماژە بە گرینگی نوێژی هەینی بۆ باس کردن لە پرس و بابەتە کۆمەڵایەتی و ڕۆژەڤە سیاسی و دینییەکانی کۆمەڵگا، جەختیان کرد کە دەبێ هەڵسوکەوت و ئاکاری پێش نوێژەکان بە شێوەیەک بێت کە خەڵک لەواندا خۆپارێزی، ڕاستی و شۆڕشگێری ببینن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشی کۆتایی قسەکانیاندا ئاماژەیان دایە پرسە و بابەتە ڕۆژەڤەکانی ئێستای وڵات و جەختیان کرد:  بە خۆشحاڵیەوە گەل ونیزم، بەهێزی و گەورەیی و خۆڕاگریی خۆیان بە جیهان نیشان دا و بە سەر دوژمندا سەپاندیان.

ڕێبەری ئەوەیان ڕاگەیاند کە تە نانەت لەو دانوستان و کۆبوونەوانەی کە ئێمە نین، قسە و باس لە سەر بەهێزی گەلی ئێران و نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانە  کە ئەم راستیە نیشان دەدات، نیزامی ئێران توانیویەتی گەورەیی و بەهێزی خۆی بسەلمێنێت.

ئەوان ئاماژەیان بە سیفەتی تەکەبور و لووت بەرزی وهەڵسوکەوتی بێ ئەدەبانەی ئەرووپاییەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، لەگەڵ ئێران کرد و ڕایانگەیاند کە  خۆ بەزل زانین دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕۆژاواییەکان نتوانن ڕاستییەکان هەست پێ بکەن، هەڵبەت ئەم خۆ بەزل زانینە لای ئەو گەلانەی کە لەوان ناترسن و بەرگری لە مافی خۆیان دەکەن، شکستیان پێ دەدات.

  ڕاشیانگەیاند: ئێمە پابەندی بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆمان و تەنانەت لەوە زیاتریش بووین؛ دوای ئەوەی ئەوان پیبەند نەبوون، ئێمە بەڵێنەکانی خۆمان کەم کردووەتەوە، کەچی ئێستا ئەورووپاییەکان بە ڕووشیەوە دەڵێن بۆ وا دەکەن.

جەختیشان کرد: ئێوە ئەرووپاییەکان کە هیچ کام لە بەڵێنەکانی خۆتان جیبەجێ نەکرد، چۆن داوا لە ئێمە دەکەن کە پایبەند بەین؟ بزانن کە ئێمە تازە کەم کردنەوەی بەڵێنەکانمان دەستپێکردووە و ئەم ڕەوتە بێ گومان بەردەوام دەبێت.

ئایەتوڵڵ خامنەیی بە دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لە دڵبڕینی گەل و بەرپرسانی ئێران لە بیانییەکان، زیادیان کرد: وڵات لە ناوخۆوە خەریکە هەڵدەقوڵێت و بەرەوپێشکەوتنی زیاتر دەچێت.

News Code 27442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =