یەکێتی ئەورووپا گەمارۆی خستە سەر تورکیا

یەکێتی ئەورووپا لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام بە ڕاگەیاندنی نایاسایی بوونی هەوڵی تورکیا بۆ دۆزینەوەی کێڵگەکانی گازی سرووشتی لە هاوێری قوبرس، دەنگی بە گەمارۆدانی تورکیا دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، یەکێتی ئەورووپا لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام بە ڕاگەیاندنی نایاسایی بوونی هەوڵی تورکیا بۆ بورینگ و دۆزینەوەی کێڵگەکانی گازی سرووشتی لە هاوێری قوبرس و مەدیتەرانەی رۆژهەڵاتی، دەنگی بە گەمارۆدانی تورکیا دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا لە دژی تورکیا لە چوار قۆناغدا ئەنجام دەدرێ کە بریتین لە داخستنی پاڵپشتیی دارایی یەکێتی ئەورووپا لە تورکیا بۆ ڕەوتی ئەندامێتی بەر لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی، هەڵپەساردنی دانوستانگەلی هاوپەیوەند بە پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی وەک کۆنگرەی هاوبەش و هەروەها دیالۆگی سیاسی لە ئاستی سەرکردەکان، هەڵپەساردنی دانوستانگەلی کەش و هەوا و فەزا و پێداچوونەوەی بانکی سەرمایەدانەری ئەورووپا لە پێدانی وامی ئەورووپی بە تورکیا بۆ پاڵپشتی لە گەشەی ئەو وڵاتە.

شایانی باسە لە بەیاننامەی بڵاو کراوەی ئەو دانیشتنەدا بە ئاماژە بە نیگەرانیی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەهانەدانی ئەنقەرە بە هەشدارە بەردەوامەکان لەبارەی وەستاندنی چالاکیگەلی پشکنین و بورینگی تورکیا لەو ناوچەیە، هاتووە: لە ئەگەری درێژەی ئەو چالاکیانە، پلانی دیکە لە دژی ئەنقەرە لە رۆژەڤدا دەبێت و کۆمپانیا چالاکەکان لەو کارەدا و ناوی کەسانی بەشدار بووی دەخرێتە لیستی گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا.

News Code 27440

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =