پاڵپشتی لە هەڵمەتی سەربازی ئەمریکا دژی ئێران ناکەم

بەربژێری سەرەکی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند کە ئەگەر بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت، پاڵپشتی لە هەڵمەتی شیمانەیی سەربازی ئەمریکا لە دژی ئێران ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، بوریس جانسۆن بەربژێری سەرەکیی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و جێنشینی ترێزا مەی، ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا ڕوو لە پلانی سەربازی لە دژی ئێران بنێت، پاڵپشتی لە واشنتۆن ناکات.

شارەوانی پێشووی لەندەن و وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا هاوکات ئیدعایشی کرد کە دەبێ هەڵسوکەوتی ئاژاوەگێڕانەی ئێران لە ناوچەدا بوەستێندرێت.

شایانی باسە جانسۆن ئەو وتانەی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بانگەشەیی لە گەڵ جێرمی هانتی ڕکابەری ئاراستە کرد کە لە لایەن رۆژنامەی سان بۆ ئەو دوو بەربژێرە ئامادە کرابوو.

جێرمی هانت بەربژێری دیکەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سەبارەت بە ئەگەری شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: لام وایە کە نە تاران و نە واشنتۆن، هیچکام بە دوای وەڕێخستنی شەڕ و پێکدادان نین.

وتیشی: مەترسییەک کە بەڕەوڕوویین شتێکی جیاوازترە و ئەویش ئەوەیە کە لە دۆخی زۆر تێکشکێنەرانە و قەیراناویدا تووشی پێکدادانێکی لە ناکاو بێین.

شایانی باسە کە بە پێی ڕاپرسینەوەکان بوریس جانسۆن وەک کەسایەتییەکی لایەنگری برێگزیت و کشانەوە لە یەکێتی ئەورووپا شانسی زیاتری هەیە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی ناو حزبی کۆنسێرڤاتەکانی بەریتانیا و وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە لە ٣١ی پووشپەڕەوە دەست پێدەکات.

News Code 27436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =