بەڕێوەچوونی مانۆری پەدافەندی ناڤۆکی لە تاران

جێگری فەرماندەی سوپای تاران وتی: لە خەزەڵوەری ئەمساڵ مانۆری پەدافەندی ناڤۆکی لە هاوێری وزەخانەی توێژینەوەیی تاران بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سابری ئەوڕۆ لە پەراوێزی کرانەوەی کانوونی بەسیجی سامنولئەئێمە (دخ) بە ئاماژە بە هەڕەشەی دوژمنان لە بوارگەلی جۆراوجۆر لە دژی ئێرانی ئیسلامی، وتی: دوژمن بۆ گورزوەشاندن لەم خاک و نیشتمانە هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ، بەڵام هەمووی ئەو پیلانانە تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

سەردار سابری هەروەها بە ئاماژە بەوەی پەدافەندی ناهۆکارانە بۆتە بەشێک لە کەرتی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و بەڵا و ڕووداوە سرووشتییەکان، جەختی کرد: بۆ ئامادەیی هەمبەر بە هەموو جۆرە هەڕەشەیەک دەبێ مانۆر ئەنجام بدەین، هەڵبەت ئەو بابەتە تەنیا لافاو و بوومەلەرزە ناگرێتەوە.

ناوبراو لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند: بە گوێرەی ڕاپرسینەوە جۆراوجۆرەکان بەو ئەنجامە گەیشتووین کە لە مانگی خەزەڵوەری ئەوساڵ مانۆری پەدافەندی ناهۆکاری ناڤۆکی (پەدافەند غەیری عاملی ئەتۆمی )لە هاوێری وزەخانەی توێژینەوەیی تاران بەڕێوە دەچێت. ئەو مانۆرە  لە ژێر چاوەدێری پارێزگاری و جێگرایەتی سوپای تاران ئەنجام دەدرێت.

News Code 27429

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =