لێژنەیەک لە زانکۆی زاخۆی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک و بڕێک لە بەرپرسانی زانکۆی تاران دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر نیلی ئەحمەد ئابادی، سەرۆکی زانکۆی تاران، وێڕای خێرهاتن و هیوا خواستن بۆ هاوکاری زیاتر لە ناوچەکە زانکۆی تارانی بە میوانان ناساند.

لە ئەو دیدارەدا دکتۆر لزگین عەبد جەمیل، سەرۆکی زانکۆی زاخۆ بە ئاماژە بە سەردانی سێهەمی خۆی لە ئێران، خۆشحاڵی خۆیی لە ئامادە بوون لە زانکۆی تاران دەربڕی و هیوای هاوکاری زیاتری لە نێوان دوو زانکۆکە خواست.

ناوبراو بە ناساندنی زانکۆی زاخۆ ئاماژەی کردە سەر ژمارەی خوێندکاران و بواری خوێندنەکان و سەبارەت بە پاڵپشتییە دەوڵەتی، بازرگانی و کۆمپانیا نەوتییەکان لە زانکۆی زاخۆ قسەی کرد.

سەرەنج بە پرسگەلێکی هەستیار وەکوو ئاو، ژینگە، سەرچاوە سروشتییەکان و نەوت لە دوو ناوچە بۆ ئەنجامی هاوکاری لە نێوان دوو زانکۆکە؛ هاوکاری لە بواری بڕوانامە لە بوارە نەوتییەکان؛ ناردنی ئەندامانی لێژنەی زانستی زانکۆی زاخۆ بۆ تێپەراندنی دەرفەتی خوێندن لە زانکۆی تاران؛ ناردنی خوێندکارانی خولی دکتۆرا لە بواری زمان و وێژەی فارسی بۆ وانە وتنەوەی ئەو بوارە لە زانکۆی زاخۆ؛ ئەندامێتی زانکۆی زاخۆ لە یەکێتی زانکۆکانی ئاسیا و ئەقیانووسیە؛ پێکهێنانی دێپارتمانی زامنی فارسی لە زانکۆی زاخۆ لە لایەن دامەزراوەی دێهخوداوە؛ بەشدای زانکۆی زاخۆ لە فورۆمی کیش؛ هاوکاری لە گەڵ دامەزراوەی ئاو و کورسی یۆنێسکۆ لە ئاو؛ کەڵک وەرگرتن لە بورسی ئایستە؛ هاوکاری بلە گەڵ پارکی زانست و تەکنۆلۆژیا و دۆزینەوەی ڕێگای لەبار بۆ پەرە پێدانی هاوکاری لە ئەو پرسانە بوو کە لە ئەو کۆبوونەوە باسیان لە سەر کرا.

News Code 27427

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =