ناردنی ۲۸۰ لۆری جیهازاتی سەربازی ئەمریکی بۆ کوردی سووریا

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ۲۸۰ لۆری جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی بۆ هێزەکانی سوپای دیمۆکراتی سووریا لە باکووری ئەم وڵاتە ناردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کاروانە سەربازیە لە سنوورەکانی باکووری عێارقەوە هاتووە ناو خاکی سووریا و گەیشتووەتە دەستی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیک.

 شیاوی ئاماژەیە کە دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا بە هۆی سیستەمی بەرگری ئێس ۴۰۰ی ڕووسیەوە تێکچووە، ئەمریکا لە ڕقی تورکیا ئامێری سەربازی زیاتر بۆ کوردی سووریا دەنێرێت.

News Code 27423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =