هەرێمی کوردستان ڕێگە نادات لەم خاکەوە هەڕەشە لە دراوسێیەکان بکرێت

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر جەختی کرد کە بە هیچ لەونێک ڕێگە نادرێت خاکی هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنی هەڕەشە لە ئاسایشی دروسێیەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ مورته‌زا عه‌بادی، کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر جەختی کرد: " ڕێگه‌ ناده‌ین خاکی هه‌رێم بۆ هەڕەشە لە سه‌ر دراوسێیەکانمان به‌کار بهێنرێت."

 لەو دیدارەدا کە لە نووسینگەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، مورتەزا عەبادی پیرۆزبایی لە بارزانی کرد بە بۆنەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم و هەڵبژاردنی ئەو وەک سەرۆکی حکوومەت.

عەبادی هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی و کابینەی حکوومەتەکەی خواست و په‌یامی پیرۆزبایی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بە مه‌سروور بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکوومه‌تی هەرێم، ڕاگه‌یاند.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە دوو لایەن باسیان لە پەیوەندییە ئابووری، ئەمنی ،سیاسی و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئێران کردووە.

لای خۆیەوە مەسروور بارزانی ئەوەی بە عەبادی ڕاگەیاندووە کە  هه‌رێمی کوردستان ڕێگه‌ نادات خاکەکەی بىیتە شوێنی هەڕەشە لە دراوسێیەکانی.

News Code 27418

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =