دوایین زانیاری لەسەر دەستگیر کردنی فەرهاد پیرباڵ

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر سووتانی ماڵی وەفایی د.فەرهاد پیرباڵ دەستگیر كراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر بە ڕووداوی راگەیاند: "دوای ئەوەی سكاڵای یاسایی لە دژی د. فەرهاد پیرباڵ تۆمار كرا بەتۆمەتی سووتاندنی كتێبخانە ‌و ماڵی وەفایی، ئەمڕۆ بە فەرمانی دادوەر دەستگیركرا".

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەش كرد: "د.فەرهاد پیرباڵ گرفتی دەرەوونی هەیە ‌و پێویستە بۆ چارەسەر ببرێتە سەنتەرێكی چارەسەری دەروونی لە دەرەوەی وڵات." 

ماڵی وەفایی کە ماڵێکە بۆ چالاکییە هونەری و کولتوورییەکان لە شاری هەولێر، بەرەبەیانی دوێنێ لەلایەن د.فەرهاد پیرباڵەوە هێرشی دەکرێتە سەر و ئاگری تێبەردەدات.

بەڕێوەبەری ماڵی وەفاییش دەڵێت: پیرباڵ دوو رۆژبوو هەڕەشەی سووتاندنی ماڵەکەی دەکرد، بەڵام کەس گوێی پێنەدا.

لەبارەی هۆکاری سووتانی ماڵی وەفایی لەلایەن د. فەرهاد پیرباڵەوە، سۆران عەزیز، بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی لە هەولێر وتی: " لە ماوەی رابردوودا دوو کتێبمان بۆ دکتۆر فەرهاد پیرباڵ بە چاپ گەیاند، رۆژی پێنجشەممەش کۆڕێکمان بۆ ئەنجامدا، دوای کۆڕەکە وتی دەبێت هەموو ئەو کتێبانەی کە چاپکراوە بیدەنەوە خۆم، لەکاتێکدا ئێمە بە شێوەیەکی زارەکی رێککەوتبووین کە ۱۰۰ دانە لە کتێبەکەی پێ بدەین، کتێبەکەش بێ بەرامبەر و وەکوو رێزێک بووە لە بەرامبەری".

سۆران عەزیز دەڵێت: "ماوەیەکەیش بەر لە ئێستا رۆمانێکی هەبوو بەناوی قەبرێکی سێگۆشە داوای لە ئێمە کرد بۆی چاپ بکەین، لە رۆمانەکەدا کۆمەڵێک کەسایەتی و نووسەر ببوون بە کارەکتەرێکی گاڵتەجار، ئێمەش بەباشمان زانی وەکوو رێزێک بۆ ئەو کەسایەتیانە رۆمانەکەی بۆ چاپ نەکەین".

بە وتەی بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی، ماوەی دوو رۆژە فەرهاد پیرباڵ هەڕەشەی سووتاندنی ماڵەکە دەکات.

ئەو وتی:' زیاتر لە ۵ هەزار ناونیشان سووتاوە و ئەزموونی ۱۰ ساڵ کارکردنی ئێمەش لەگەڵی سووتا".

News Code 27412

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =