هێرشی ئێران پاش دەستدرێژی کردنی دوژمن ماڵ وێرانکەر دەبێت

فەرماندەی گشتیی ئەرتەش بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە دەسپێکەری هیچ شەڕێک نەبووین و نین، وتی: هێزی هێرشبەرانە و توانستی گورزلێدانی ئێمە پاش دەسپێکی هێرشی دەستدرێژکاران وێرانگەر و مایەی پەشیمانیان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی وتی: هەلومەرجی ئەوڕۆکەی جیهان و ناوچە، ئامادەیی زیاتر لە جارانی پێویستە.

ناوبراو بە ئاماژە بە زەروورەتی ئامادەیی جۆراوجۆری نیشتمانی و سربازی لە بەرامبەر پیلان و نەخشەی دوژمنانی داگیرکەر، ستەمکار و برینداری شۆڕش، وتیشی: تا ئامادەیی ڕەزمیمان لە سەرتر بێت، توانستی بەرگری و هێرشی پاش بەرگریی سەرەتاییمان زیاتر دەبێت.

فەرماندەی گشتیی ئەرتەش جەختی کرد: ئێمە دەسپێکەری هیچ شەڕێک نەبووینە و نین، ئەگەرچی تەنیا پشتمان بە بەرگریی نەبەستووە، بەڵام هێزی هێرشبەرانە و توانستی گورزلێدانی ئێمە پاش دەسپێکی هێرشی دەستدرێژکاران وێرانگەر و مایەی پەشیمانیان دەبێت.

سەرلەشکەر مووسەوی بیری هێنایەوە: ئێمە لە بەرەڤانی پیرۆزدا جارێک بە جیهانمان سەلماند کە پێداگرین لە سەر ئامانجەکانمان، ئێستاش زۆر بە هێزتر لەو کاتە لە پاراستنی ئامانجەکان و بەرگری لە گەل و وڵات ناکشێینەوە.

News Code 27408

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =