درەوشانەوەی فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە فستیڤاڵی هێندوستان

خەڵات و پەیکەرەی زێڕینی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی فستیڤاڵی جیهانی SHAHOی هێندوستان گەیشتە فیلمی " لەکە" (پەڵە) لە دەرهێنانی شۆڕش وەکێڵی، گەنجی سنەیی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەمین بەرهەمی هونەری، شۆڕش وەکێڵی، دەرهێنەری کوردستانی خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی فستیڤاڵی جیهانییSHAHOی وڵاتی هیندی بردەوە.

ئەم فیلمە لە دەرهێنانی شۆڕش وەکێڵی و بەرهەمی ئەنجومەنی سینەمای گەنجانی کوردستانە کە پێشتر لە فستیڤاڵی ناوچەیی شەبدیزی کرماشان توانی دیپلۆمی فەخری باسترین دەرهێنانی فیلمی چیرۆکی بباتەوە.

شیاوی ئاماژەیە کە فیلمی لەکە (پەڵە) ئێستاش بەشداریی لە دوو فستیڤاڵی شەپۆلی کیش و فستیڤاڵی شار کردووە و هەڵبژێردراوە.

ڕێوڕەسمی خەڵات بەخشینی ئەم دوو فستیڤاڵی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

News Code 27404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha