گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران دەیتوانی هەر گەلێک ڕیشەکێش بکات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ۱۴ مانگە ، دژوارترین گەمارۆکان لە لایەن بەهێزترین دەسەڵاتی ئابووری و سەربازی جیهانەوە بە سەر گەلی ئێراندا سەپێندرا. گەمارۆیەک کە ئەگەر دژی هەر گەلێکی تر بسەپێندرایە،ڕێشەکێش دەبوو.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کە سەردانی پاڕێزگای خوراسانی باکووری کردووە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە نیوان خەڵکی شاری شیروان ، بە پیرۆزبایی جەژنی لە دایک بوونی ئیمام  ڕەزا، ڕایگەیاند: ئیمام ڕەزا ڕێبەری ئێمەیە و ئێمە لە پەنای ئەم ئیمامە لە بەرانبەر هەموو زلهێزەکاندا دەوەستین و سەرکەوتنی کۆتایی هی گەلی ئێرانە.

ڕاشیگەیاند: ۱۴ مانگە دژوارترین گەمارۆکان بە سەر ئێمەدا سەپاوە، گەلی خۆڕاگری ئێمە، بە هەموو تواناوە وەستان و ئەمریکاییەکان هەر ڕێگایەکیان گرتە بەر لە کۆتاییدا شکستیان هێنا.

ڕۆحانی جەختی کرد: ئامادەبوونی ئەمریکاییەکان لەم حەوتە دواییەدا لە ئاژانسی ناڤۆکی نیشانی دا کە هیج وڵاتێک گوێ بە پاگەندەی ئەمریکاییەکان نەدا و لە شۆرای حوکامدا هەموو وڵاتان پشتیوانیان لە گەلی ئێران کرد.  

News Code 27400

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =