گەورەترین بنکەی داعش لە پارێزگای دیالە تێکشکا

هێزەکانی حەشدی شەعبی گەورترین بنکەی تیرۆریستەکانی داعشیان لە پارێزگای دیالە کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی سەلاحەدین، ئەنبار و نەینەوا تا ناوچەی نزیک سنووری سووریا درێژەی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە یەکێک لە دوایین گۆڕانکارییە ئەمنییەکان، هێزەکانی حەشدی شەعبی گەورەترین بنکەی تیرۆریستەکانی داعشی لە پارێزگای دیالە کردە ئامانج.

بە پێی ڕاگەیاندنی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی عێراق، ئەو ئۆپراسیۆنە لە ناوچەی حەمرین لە دیالە ئەنجام بووە.

شیاوی باسە، ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی گەورە لە عێراق کە لە لایەن حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکانەوە ئەنجام دەبێت، پاک کردنەوەی تەواوی ناوچە سنوورییەکانی سووریا و عێراقە.

News Code 27398

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =