فەلەستین نەوتی عێراق دەکڕێت

سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی پاڵپشتکراوی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە پلانی نوێی بۆ هاوردەی نەوت لە عێراق لە بری هاوردەی سووتەمەنی لە ڕژیمی زایۆنی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی نێونەتەوەیی "القدس العربی"، محەمەد ئەشتیە سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی پاڵپشتکراوی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند: ئێمە جیابووبەوە لە ڕژیمی داگیرکارمان دەست پێکردووە و لە ئێستادا جگە لە چەند کەس کە بۆ کامڵ کردنی ڕەوتی دەرمانیان لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیلن، ڕەوانەکرانی نەخۆشمان بۆ ئەو نەخۆشخانەیانە ڕاگرتووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ستراتژیی فەلەستین لە لایەن پێداگرە لە تۆکمەی خۆڕاگریی هاووڵاتیان و لە لایەکی دیکەوە سوورە لە هەوڵدان بۆ جیابوونەوە لە ڕژیمی زایۆنی و ئاوردانەوە لە شوناسی عەرەبیمان. حەوتەی ڕابردوو سەردانی ئۆردۆنمان کرد و لەم حەوتەیەشدا دەچینە عێراق و هەوڵ دەدەین بۆ پەرەدان بە پەیوەندیمان لە گەڵ وڵاتانی عەرەب لە بوارەکانی بازرگانی، خزمەتگەیاندن و پرسەکانی دیکە.

سەرۆک وەزیرانی ڕێکخراوی خۆبەڕیوەبەری فەلەستین لە درێژەدا وتی: ئێمە بە دوای هاوردەی نەوت لە عێراق و پاڵاوتنی لە وڵاتێکی عەرەبیی دیکەین.

ئەشتیە بە ئاماژە بە نرخی باڵای بێکاری لە کەرتی رۆژئاوایی و غەزە و گرێ دانەوەی بە هەڵمەت و داپەڕەکانی ڕژیمی داگیرکار، ڕوونی کردەوە: بەو پێیە ئابووریی فەلەستین لە پێناو بەرژەوەندیی ئابووری ئیسرائیل گۆڕانی بە سەردا هات تا هەمدیسان لە داو و  ئینتیمای ئەواندا بین، بەڵام تا ئەو جێگەی بۆمان بکرێ بۆ جیابوونەوە و کۆتایی هێنان بەو ئینتیمایە هەوڵ دەدەین.

News Code 27391

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =