باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بنکەی مووساد و داعشە

پەرلەمانتارێکی عێراقی جەختی کرد کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بۆتە بنکەی مووساد و داعش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، حەسەن سالم پەرلەمانتاری سەر کۆتلەی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بۆتە بنکەی مووساد و داعش.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێشێل کردنی یاسا و ڕیساگەلی نێودەوڵەتی لە بواری چالاکیی باڵوێزخانەی وڵاتان، خوازیاری داخرانی بە پەلەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بوو.

سالم جەختیشی کرد: باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا ئەرکی دیپلۆماتیکی خۆی بەرداوە و لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا دەستێوەردان دەکات، کەواتە داخستنی ئەو باڵوێزخانەیە زەروورییە.

News Code 27390

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =