ترامپ بە بێ بڕیاری کۆنگرێس ناتوانێت دژی ئێران بجووڵێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەسەلاتی ترامپ بۆ هێرش کردنە سەر ئێرانی سنوور دار کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگ هەمواری یاسایەکی پەسەندکرد بۆ سنووردارکردنی تواناکانی دۆناڵد ترامپ لەئەنجامدانی چالاکی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ۲۵۱ دەنگی ئەرێ لەبەرامبەر ۱۷۰ دەنگی نەخێر، دەنگیان بەهەمواری یاسایەک دا بۆ سنووردارکردنی تواناکانی دۆناڵد ترامپ لە ئەنجامدانی چالاکی سەربازی دژی ئێران.

سەرچاوەکانی هەواڵ نووسیان؛ یاساکە رێگری لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ ئەنجامدانی چالاکی سەربازی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران تاکو کۆنگرێس بەفەرمی جەنگ رادەگەیەنێت یان فەرمانێکی رێگەپێدانی یاسایی دەردەکات.

News Code 27384

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =