شەهید حاجی مامۆستا شێخولئیسلام شەهید موتەهەری کوردستانە

بەرپرسی زانستی یەکەم کۆنفڕانسی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید مامۆستا شێخولئیسلام وتی: هەر ئەو جۆرەی کە کوردستان شەهید چەمران و فەهمیدەی هەیە دەتوانین شەهید شێخولئیسلامیش بە شەهید موتەهەری کوردستان ناوبهێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ئەحمەدی پێش نیوەڕۆی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی شوورای ستراتیژیکی کۆنفڕانسی نەتەوەیی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید حاجی مامۆستا شێخولئیسلام سێ تایبەتمەندی ناوازەی هەبوو کە یەکێکیان پێگەی زانستی و فەقێتی بوو کە لە لووتکەی فەقێتی ئیمام شافێعی بوو.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئامادە بوونی چەندین ساڵە لە زانکۆکانی تاران و پەروەردەی زانایانی گەورە سەلمێنەری ئەو پاگەندەیەیە، زیادی کرد: دووهەم تایبەتمەندی ناوبراو خەڵکیی بوونیە کە سەرەڕای پێگەی زانستی بەرز کە هەیانبوو بەڵام هیچ کات لە خەڵک جودا نەبوو.

ئەحمەدی وتیشی: سێهەم تایبەتمەندی شەهید شێخولئیسلام شۆرشگێڕ بوونیەتی و سەرەڕای ئەوەی کە دەیزانی چ مەترسیەکی لە سەرە بەڵام لە وتنی باکێکی نەبوو و ڕوانگەی شۆڕشگێرانەی خۆیی هیچ کات نەگۆڕی.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئەمڕۆکە شەهید وەرمەقانی بە شەهید چەمرانی کوردستان دەناسین و شەهید موحەمەدی بە شەهید فەهمیدەی کوردستان دەناسین، شەهید شێخولئیسلامیش شەهید موتەهەری کوردستانە کە بەردەوام بۆ بەهێز کردنەوەی بنەما فەرهەنگییەکانی وڵات هەنگاوی هەڵگرتووە.

News Code 27382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =