فەرمانبەرانی نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە ئازاد کران

هەموو فەرمانبەرەکانی نەوت هەڵگرە ڕاگیراوە ئێرانییەکە لە جەبەلوتارێق ئازاد کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، پۆلیسی جەبەلوتارێق ڕایگەیاند کە هەر ٤ فەرمنابەرە دەستگیر کراوەکەی نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە بە بێ تۆمەت و بە دانانی بارمتە ئازاد بوون.

بە پێێ وتەی پۆلیسی جەبەلوتارق، شۆفێر و ئەفسەرە دەستگیر کراوەکەی ئەو نەوت هەلگرە هاووڵاتی هیندی بوون.

هەروەها فەرمانبەرەکانی تریش هاووڵاتی ئۆکراین و پاکستان ناسێندراون.

هێشتا هیچ تۆمەتێک نەدراوەتە پاڵ فەرمانبەرە دەستگیر کراوەکانی نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە.

هێزەکانی جەبەلوتارێق لە گەڵ هێزە دەریاییەکانی بریتانیا ڕۆژی ١٣ ی پووشپەڕ، نەوت هەڵگری گریس ١ ی ئێران کە خەریک بوو لە گەرووی جەبەلوتارێق تێدەپەڕی ، ڕاگرت.

بیانووی ئەو کارە ئاڵۆزکەرەی بریتانیا، پیشێل کرانی گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا دژی سووریا بوو و پاگەندە کرا کە ئەو نەوت هەڵگرە دەیەوێت بچێتە بەندەرێک لە سووریا. هەرچەند ئێران بە ئیدانە کردنی ئەو کارەی بریتانیا، ناردنی ئەو نەوت هەڵگرە ئێرانییەی بە تەواوەتی ڕەت کردەوە و ئەو پرسەی بیانووی هێزی دەریایی بریتانیا لە هەوڵی دوژمنانە دژی ئێران ڕاگەیاند.

News Code 27381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =