دوایین زانیاری لەبارەی تەقینەوەکانی قامشلۆ، عەفرین و حەسەکە

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئاکامی پێنج تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە لە شارەکانی قامشلۆ، عەفرین و حەسەکەی باکووری سووریا تا ئێستا ۱۵ کەس گیانیان لە دەستداوە و دەیان کەسیش بریندارن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی پێنجشەممە پێنج تەقینەوەی بەهێز بوونە هۆی گیان لەدەستدانی هەندێ هاووڵاتی سووری کە لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا ژمارەی قوربانییەکان ڕووی لە زیاد بوون کردووە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە: لە ئاکامی سێ تەقینەوە لە حەسەکە، تەقینەوەیەک لە عەفرین و یەکێکی دیکەش لە قامشلۆ ۱۵ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ۷۰ کەسی دیکەش برینداربوونە.

باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە داعش ئەم تەقینەوە تیرۆریستیانەی ئەنجام دابێت. 

News Code 27377

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =