سوپای پاسداران بنکەی تیرۆریستان لە سنووری هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد

پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بنکەی تیرۆریستان لە پەراوێزی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران تۆپباران کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، لە ڕۆژی چوارشەمە ۱۹ی پووشپەڕەوە بنکەکان و شوێنەکانی مانەوە و ڕاهێنانی گرووپە تیرۆریستییە دژە شۆرشەکان لە سنوووری هەرێمی کوردستان، لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیەوە کراوەتە ئامانج.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: دوای پەلاماری ئەم دواییەی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای وڵات و جووڵانەوەیان دژی ئەمنییەت و ئاسایشی گەلی ئێران و شەهید کردنی شەهیدحاسڵ ئەحمەدی و دوو هێزی پاسداری دلێری ئیسلام و هەروەها هەوڵ بۆ شێواندنی ئاسایشی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کوردستان، هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە درێژەی هۆشدارییە پێشووەکانی بە هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە پێشگرتن بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنووری هەرێم، چوارشەمە ۱۹ی پووشپەڕ بنکە چالاکەکانی ئەم تیرۆریستانەی تۆپباران کرد.

 لەم ئۆپراسیۆنەدا کە لە لایەن یەکینەکانی مووشەکی، پەهپادی و تۆپخانەیی هێزی زەوینی سوپای پاسدارانەوە ئەنجام درا، بنکە چالاکەکانی تیرۆریستەکان کرایە ئامانج و  ژمارەیەکی زۆر دەستوپەیوەند و هێزی تیرۆریستی کوژران و بریندار بوون.

 لەو ڕاگەیێندراوەدا داوا لە خەڵکی بەڕێزی کوردستانی عێراق کراوە لە حەشارگە و بنکەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان دوور بکەونەوە و جەختیش کراوە کە ئاسایشی نیشتیمانی و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی گەلی ئێران بە تایبەتی خەڵکی ئازیز و دلێری پارێزگا سنوورییەکان، هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی وڵات بە تایبەتی هێزی زەوینی سوپایە و لەمبارەوە هیچ کەمتەرخەمی و سنوورێک ناناسێت و تیرۆریستان لە هەر کونێک بخزن، دەگەن سزای جەنایەتەکانیان.

لە کۆتاییشدا هاتووە؛ چاوەڕوان دەکرێت هەرێمی کوردستان هۆشدارەکان بە هەند وەرگرێت و  زیاتر لەمە ڕێگە نەدات کە خاکەکەی ببێتە مۆڵگە و شوێنی ڕاهێنان و ڕێکخستنی تیرۆریستان بۆ جەنایەت کردن و مەترسی خستنە سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان.

News Code 27374

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =