ناردنی جیهازاتی سەربازی تورکیا بەرەو سنووری سووریا

سوپای تورکیا دوێنێ پێنجشەممە جیهازاتی سەربازی نوێی ڕەوانەی سنوورە هاوبەشەکان لە گەڵ سووریا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند کە سوپای تورکیا جیهازاتی سەربازی نوێی بەرەو باشووری ئەو وڵاتە ڕەوانە کردووە تا لە پاڵ جیهازاتی تری جێگیر لە سنوورە هاوبەشەکان لە گەڵ سووریا جێ بگرن.

سەرچاوە ئاگدارەکان ڕایانگەیاند کە ئەو جیهازاتە سەربازییە لەوانە ژمارەیەک تانک، لە شوێنە جیاجیاکانی تورکیاوە بەرەو سنوورە هاوبەشەکانی سووریا ڕەوانە کراون.

سوپای تورکیا ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش هێزی تایبەتی خۆیی بەرەو شاری هاتای هەڵکەوتوو لە باشووری ئەو وڵاتە و لە نێزیکی سنوورە هاوبەشەکانی سووریا ناردبوو.

News Code 27372

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =