هیچ پلانێکمان بۆ گەمارۆی زەریف نییە

سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن پلانێکی بۆ گەمارۆی زەریف نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕانسی ٢٤ سەرچاوەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئێستا نایەوێت زەریف گەمارۆ بدات.

ئەو سەرچاوە وتی: ئێمە ئاشکرا خەریکی لێکدانەوەی ڕێگا جیاواز بۆ کردەیی کردنەوەی گەمارۆی زیاتر لە سەر تارانین. وادیارە کە زەریف، وەکوو وەزیری دەرەوە، بەرژەوەندی تایبەتی هەیە.

شیاوی باسە کە پێشتر وەزارەتی دارایی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە تا مانگی جوون زەریف گەمارۆی بە سەردا دەسەپێت.

News Code 27365

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =