گرووپێکی تیرۆریستی لە جوانڕۆ لەناو برا

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی هێزی زەوینی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە گرووپێکی تیرۆریستیان لە ناوچەی گشتی جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان لەناو بردووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیێندراوی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی سوپادا هاتووە: گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە چەوسێنەریی جیهانی کە لە سنوورە ڕۆژاواییەکانەوە هاتبووە ناو وڵات و دەیەویست کاری تێکدەرانە بکات، کەوتە ناو بۆسەی هێزەکانی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەف و لە ناوچەی گشتی جوانڕۆ لەناو بران.

لەم ئۆپراسیۆنەدا ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندی گرتن لەم تیرۆریستانە دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی سوپادا هاتووە کە  هێزیکی سەر بە بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی سوپا  بە ناوی "محەمەد خان سلێمانی نەسەب" لەم ئۆپراسیۆنەدا شەهید بووە.

News Code 27364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =