حدکا بەرپرسیارێتی رووداوی تیرۆریستی پیرانشاری لە ئەستۆ گرت

گرووپێک کە خۆی بە هەڵۆی ئازادی زاگرۆس ناساندووە، لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ڕووداوی تیرۆریستی دوێنێ ئێوارەی پیرانشاری لە ئەستۆ گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپێک بە ناوی هەڵۆی ئازادی زاگرۆس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە کە ئەنجامدەری پەلامارە تیرۆریستیەکەی دوێنێ پیرانشار ئەوان بوونە.

دوێنێ لە دەروازەی شاری پیرانشار لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا پەلامارێکی تیرۆریستی لە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی سوپای پاسداران درا و سێ کەس لە هێزەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدای هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شەهید کران.

 هەڵۆی ئازاد زاگرۆس گرووپێکی تیرۆریستی چەکداری سەر بە حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) یە کە مۆڵگەیان لە ئەودیو سنووری ئێران و لە ناو خاکی کوردستانی عێراقدا هەیە.

News Code 27355

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =