پاسکیل سوارانی کوردستان پلەی دووهەمی ئێرانیان مسۆگەر کرد

یانەی پاسکیل سوارانی کوردستان لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانیی کوێستانی ئێران کە لە ئازەربایجانی رۆژئاوا بەڕێوە چوو، توانی لە لقی دانهیلدا پلەی دووهەمی یانەیی لە سەرجەم قۆناغە تەمەنیەکان مسۆگەر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕکابەرییەکانی پاسکیل سواریی پاڵەوانیی قۆناغگەلی تەمەنی گونجان و گەورەساڵانی بەشی کوێستانی لە رۆژی یەکشەممە ١٦ی پووشپەڕ بە میوانداریی ئازەربایجانی رۆژئاواوە دەستی پێکرد و شەوی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ بە ناساندنی بڕاوەکان کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

لەمناوە پارێزگای کوردستان بە یەک نوێنەر لە قۆناغی تەمەنی گەنجان و دوو نوێنەر لە قۆناغی تەمەنی گەورەساڵان بە سەرپەرەشتیاری و ڕاهێنەریی سیروان خودامورادنژاد بەشداری ڕکابەرییەکانی بەشی دانهیل کە رۆژی دووشەممە لەشاری سەردەشت بەڕێوەچوو، ببوو.

لە ئەنجامدا ڕکابەرییەکان شایان والی زادەی ئەردەلان پاسکیل سواری گەنجی کوردستانی توانی لە نێوان ٢٨ بەشدار بوو لە ١٨ پارێزگای وڵات پلەی دووهەم و میدالیای زێو بە دەست بهێنێت و بەو میدالە یانەی کوردستان پلەی دووهەمی پاڵەوانی کوێستانی وڵاتی مسۆگەر کرد.

News Code 27349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =