بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا لە بڕیارێکدا رایگەیاند کە له بهرامبهر پێشێلكردنی مافهكانی سهڵاحهدین دهمیرتاش، توركیا دەبێت سێ ھەزار یۆرۆ سزا بدرێت.
لە دانیشتنی دوێنێ دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاردار کە " توركیا مافی سەڵاحەدین دەمیرتاشی پێشێلكردووە، بۆیه دو ھەزار یۆرۆ وەك قەرەبوكردنەوەی دەمیرتاشو ھەزار یۆرۆش وەك خەرجی دادگا سزای دارایی بەسەر توركیادا دهسهپێنرێت."
ئەو دادگە پێشتریش داوای له توركیا كردبوو كه سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكات.
لە ساڵی ۲۰۰۵ زایینی کاتێک کە سەلاحەدین دەمیرتاش بەڕێوەبەری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ئامەد بوو، چووە دانیشتنێکی کەناڵی ROJ TV و قسەی کرد کە دواتر دەسەڵاتی دادی تورکیا ڕایگەیاند قسەکانی بانگهەشە بووە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان و دەستبەسەر کرا.
بۆچوونی ئێوە