فەرمانی دەستگیر کردنی ١٧٦ هێزی سەربازی تورکیا دەرکرا

سزای دەستگیر کرانی ١٧٦ کەس لە هێزە سەربازییەکانی توکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ کوودەتا شکست خواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی ئەو وڵاتە، دەرکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یۆرۆرنیوز، دادستێنی گشتی تورکیا فەرمانی دەستگیر کرانی ١٧٦ کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی بە گومانی پێوەندی لە گەڵ فەتحوڵڵا گولەن و شانەیەک کە بە وتەی ئەنقەرە لە کوودەتاکەی ٣ ساڵ لەمەوپێشی تورکیا ڕۆڵیان هەبوو، دەرکرد.

لە بەیاننامەی دادستێنی تورکیا هاتووە کە لە ئەو کەسانە هەموویان پلە دارن و  فەرمانی دەستگیر کردنیان دراوە.

شیاوی باسە، دوابەدوای کوودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ جوولای ساڵی ٢٠١٦ی زایینەوە لە تورکیا، ئەنقەرە چەندین جار داوای ڕادەست کردنەوەی فەتحوڵڵا گولەنی بە تۆمەتی رێکخستنی ئەو کوودەتا لە ئەمریکا کردووە.

News Code 27343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =