دەستێوەردانی ئەمریکا لە دۆسیەی ئەفسەری سیخوڕی عێراقی

کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە دەستێوەردانی واشنتۆن لە دۆسیەی سیخوڕیی ئەفسەرێکی عێراقی پلە باڵا بۆ هێزە ئەمریکییەکان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد مەحیەدین وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق وتی: ئەمریکا لە لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی فەرماندەی ئەنبار دەستێوەردان دەکات و گوشار دەخاتە سەر کەمیتەیەک کە وەزیری بەرگری پێکی هێناوە.

مەحیەدین لە شایەتی دانی چەند کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی کە خۆبەخش بۆ بەرگری لە عێراق لە بەرانبەر گرووپی تیرۆریستی داعش بەسیج بوون، هەواڵی دا و زیادی کرد: گواستنەوەی زانیاری نهێنی لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەنبار بۆ هێزە ئەمریکییەکان بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی.

 بە ڕاپۆرتی ئەلعالەم، وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق سەبارەت بە کەمتەرخەمی لە شوێنگیری دۆسیەی ئەفسەری سیخوڕی عێراقی هۆشداریی دا و وتی: ئەگەر ببینین کە لە دۆسیەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەنبار کەمتەرخەمی دەکرێت یان سڕ دەکرێت، دەست بە کار دەبین.

News Code 27340

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =