گوندی شیرنۆ بانگهێشتی گەشتیارن دەکات

شەریکەیەکی سەر بە کۆمەڵەی پیشەسازیی پێتروکیمیا بەشێک لە داهاتی خۆی بۆ چێ کردن و کردنەوەی شوێنی مانەوەی جیاواز لە عەسەلوویە تەرخان داوە. ئێستا عەسەلوویه خاوەن گوندێکی گەشتیاری بە شوێنی حەوانەوە لە ناو بۆری و لە سەر ئاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەشتیارانی ئێرانی وێنەی شوێنی مانەوە و حەوانەوەی تایبەتی و سەیر و سەمەڕەیان ڕەنگە هەر لە وڵاتانی دیکە دیتێبێت؛ شوێنی وەک مانەوە لە سەر درەخت، یان لە ناو ئاو و یان لە ژوورگەلێک بە فۆرمی تایبەتی. ئەوانی ئێرانیان دیوە بەردەوام لە خۆ دەپرسن کە بۆچی ئێران بەو هەمووە ڕاکێشە گەشتیارییە، لەو بوارەدا سەرمایەدانەری ناکات هەتا بە بەهرە وەرگرتن لە ئایدیای بیانییەکان شوێنی حەوانەوەی سەرنج ڕاکێش و تایبەتی داڕێژێت.

ڕەنگە ئەو پرسیارانە و زۆری پرسیاری دیکە، هاندەرانی سەرەکی دانیشتووانی گوندی شیرینۆ لە چوار ساڵی ڕابردوو بوو، هەتا لە ناوچەی پارسی باشووری و لە نزیکی شاری پیشەسازیی عەسەلوویە کە زۆرتر بە ناوی پێترۆکیمیا و سازەگەلی نەوتی و کرێکارانەوە ناسراوە؛ شوێنگەلێک بکەنەوە کە نمونەیان لە ئاستی وڵاتە کەمە یان هەر نییە.

کەلاوەگەلێکی وەک هۆدەی ئیسکیمۆکان کە ڕەنگە دەیانەویست وەک خێوەتی تورکمەنان بێت

شیرینۆ ئێستە وەک گوندێکی گەشتیاری دەناسرێت، نەک لە بەر ئەوەی کە خاوەن شوێنی سەرنج ڕاکێشی سرووشتییە، بەڵکوو بە هۆی بوونی کۆمەڵەیەکی گەورەی گەشتیاری کە ڕێک هاوئاهەنگ لە گەڵ ناوی پاساگاردە.

کەلاوەی سەرئاوی

مورتەزا نەسیری بەڕێوەبەری گەشتیاریی ئەو گوندە گەشتیارییە لەوبارەوە بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: "گوندێک کە لە ژێر چاوەدێریی پێترۆکیمیا و تەنیا بۆ مەبەستی خزمەتگەیاندن بە گەشتیاران و یاری و حەوانەوە چێ کرابوو، هەرچی رۆژە بە فەزاگەلی سیران و یاریی زیاترەوە دەوڵەمەندتر دەکرێت. سەرمایەدانەران لێرەدا کاری داهێنەرانەیان کردووە و لە بۆریی پیشەسازییGRP  کەڵکیان وەرگرتووە؛ ئەو ٢١ بۆرییە سەردەمانێک وەک شتی بە فیڕۆچوو بە سەر دەستی پێترۆکیمیایەوە مابۆوە، هەتا هێنرایە ئێرە و بە دەستێوەردانێک کرانە شوێنی حەوانەوە".

ڤیولا

ئێستا ئەو بنەماڵانەی کە دەیانەوێ لەو بۆریانەدا بمێننەوە، دەتوانن بە ئەرخایەنییەوە و بە بێ ئەوەی هەست بەوە بکەن لە شوێنێکی کەمتر لە هوتێلێک دان، شەورۆژیان تێپەڕێنن. ئەویش لە کاتێکدا کە دەلاقە و شووشەی ژوورەکەیان بەڕووی دەریای کەنداوی فارسدا دەکرێتەوە و کاتێک دەریا دێتە سەرێ شەپۆلی ئاو خۆ لە شووشەی هۆدەکەیان دەدات.

کەمێک لەولاوەتر لە ڤیولاکان، کلاوەی درەختی دەبینی کە گەشتیاران و موسافیران لێی سەردەکەون و چای و خۆراک داوا دەکەن و یان لە فەزای پلاژ و سەیرانە ئاوییەکانی کەڵک دەبەن. یان ئەگەر ویستیان دەتوانن وەک ئیسکیمۆکان بچنە ناو هۆدەی نیوە دایرەئاسا. ئایدیای سەرەتایی ئەو هۆدانە لە خێوەتی تورکمەنەکان وەرگیراوە، بەڵام پاشان بە نمونە وەرگرتن لە هۆدەی ئیسکیمۆیی بیچمێکی دیکەی بە خۆوە گرت؛ ڕەنە ڕەنگ و ڕواڵەتی سەر دیواری ئەو هۆدانە جوان نەبن، بەڵام چنینی کەرەسەی ناو ئەو هۆدانە تا ئاستی ژوورێکی هوتێل بەرزیان دەکاتەوە.

باخچەی ئاژەڵان وەک بەشێک لە ئیمکاناتی گوندی گەشتیاری

هەشت کوچکێنی ناڕێک و پێکیش بەشێکی دیکەی شوێنی حەوانەوەی سەیر و سەمەرەی ئەو کۆمەڵەیە. بیناگەلێک لە یەک یان دوو نهۆمدا بە هەموو جۆرە ئیمکاناتێکی حەوزنەوە بە شێوەی جیاواز داڕێژراون.

گوندی بنوود لە نزیکیی ئەو گوندە گەشتیارییە، لە ناوچە تایبەتی و سەرنج ڕاکێشەکانی عەسەلوویە

سەیرتر لەوان هۆدەگەلی دارینی سەر ئاوین. ئەو هۆدانەش ئیمکاناتێکی هێندەی هوتێلیان هەیە، بەو جیاوازییە کە لە ماوەی چەند کاتژمێردا شوێن دەگۆڕن. ئەو داهێنەرییە لە سەرمایەدانان لە گەڵ سێ ڕێستۆران و شوێنی یاری، سەیران و وەرزش لەو گوندەدا بۆتە هۆی ئەوەی کە پێرسۆنێلی پارسی باشوور لە گەڵ بنەماڵەکانیان رۆژانە بەهرە لەو کەشە دڵڕفێن و سەرنج ڕاکێشانەنانە ببەن.

کەلاوە یان کەپری درەختی

ئەو کۆمەڵە ناپیشەسازی و خزمەتگەیاندنە لە ڕاستیدا بۆ دابین کردنی فەزای خزمەت و ئاسوودەیی پێرسۆنێلی پێترۆکیمیا داڕێژراوە، بەڵام دواتر بەڕێوەبەرانی بڕیاریان دا کە رێگە بە خەڵکی ئاساییش بدەن کە بۆ مانەوە لەو شوێنانە بەهرە وەرگرن، ئاوەها کە محەمەد ڕاستاد جێگری وەزیری رێگە و شارسازی و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەندەرەکان و دەریاگەردیی وڵات لە میانەی سەردانی لەو کۆمەڵەیە وتبووی: ئێرە پۆتانسیەلی میوانداری لە هاووڵاتیانی سەرتاسەری وڵاتی هەیە.

پلاژی گوند

وەرگرتنی میوان لەو شوێنانە مەرجێکی هەیە. لە گەڵ بنەماڵە بوون گرینگترین  مەرجە کە لە تابلۆی سەردانەدا ئاماژەی پێ دراوە.

لەم کۆمەڵەدا تەنانەت بۆ سەرکێشی و چاوخشاندن رێگە بە کەسانی سەڵت نادەرێ، بەڵکوو هەوڵ دراوە فەزاکە تەواو بنەماڵەیی بێت و بەو پێیە تەواو ناوەندەکان بۆ کەڵک وەرگرتنی بنەماڵە داڕێژراوە.

News Code 27330

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =