بازاڕچەی سنووری ساری سو لە نێوان ماکۆ و ئاگری کرایەوە

بازاڕچەی سنووری ساری سۆ لە ماکۆ دوێنێ بە ئامادە بوونی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا و والی پارێزگای ئاگری تورکیا کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە وتنی ئەوەی کە ئەو بازاڕچە دەتوانێت ڕۆڵی ئەرێنی لە گەشەی پێوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و تورکیا و خەڵکی سەر سنوور لە دوو وڵاتەکە بگێڕێت، وتی: ئیرادەی بەرپرسانی دوو وڵاتی ئێران و تورکیا لە سەر گەشەی پێوەندییە دوو لایەنەکانە.

موحەمەد مەهدی شەهریاری بە جەخت لە سەر پەرەپێدانی پێوەندییەکان لە گەڵ پارێزگا سنوورییەکانی تورکیا وتی: گەشە و پەرەسەندنی پیوەندی لە گەڵ تورکیا لە بەرنامەکانی ئێمەیە و لەم پێوەندییەدا لە داهاتوو؛ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و شاری ورمێ، میوانداری پارێزگاری پارێزگا سنوورییەکانی تورکیا دەبێت.

وتیشی: کردنەوەی بازاڕچەی تر لە ناوچەی بورالان- ماکۆ، پی ئەحمەد کندی- چاڵدوران و شێخ سیلوی- چاڵدورانیش لە مانگەکانی داهاتوو لە بەرنامەدایە.

News Code 27326

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =