سەرکردەیەکی باڵای داعش لە عێراق کوژرا

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعش لە ڕۆژاوای عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەتری سەمەرمەد، فەرماندەی بەرجەستەی حەشدی شەعبی  لە گفتوگۆ لەگەڵ سومریە نیووز وتی: لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی " ورەی سەرکەوتن"،  سەرکردەیەکی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعش بە ناوی " حامد عەبدولمەحەل" کە ناوی خۆی نابووە" والی ویلایەتی جزیرە" لە ئەنبار کوژرا.

سەمەرمەد لەمبارەوە ڕایگەیاند: هێزەکانی ئۆپراسیۆنی جزیرە بە یارمەتی عەشایر و حەشدی شەعبی توانیان لە ئۆپراسیۆنێک والی داعشی ئەو ناوچە بکوژن.

News Code 27324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =