بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرووز کەماڵوەندی، وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران؛ بە ڕاگەیاندنی بەرز کردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە سایتی ناڤۆکی شەهید ئەحمەدی ڕۆشن لە نەتەنز، وتی: نموونەی پێویست لە ئەنجامی ڕەوتی پیتاندن لە دۆخی نوێ ڕاگەیێندراوە و لە لایەن چاوەدێرانەوە پاش لێکدانەوەکان لە ئەو سایتە کۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی ئیسفەهان کراوە. وتیشی: پاش لێکدانەوەکان لە لایەن نوێنەرانی ئاژانسەوە لە ئیسفەهان ئەنجامی کۆتایی بە ئەو بنکە نێودەوڵەتییە رادەگەیێندرێت.
ناوبراو وتی: ئێستاکە ئاستی پیتاندن لە وڵات لە سەدا ٣.٦٧ ەوە گەیشتووەتە سەدا ٤.٥ .
ڕاشیگەیاند: ئەو جۆرەی کە پێشتر وتراوە ئێمە بە پێی پێداویستی وڵات بڕیار دەدەین. کەواتە ئاستی نوێ لە پیتاندن بە مەبەستی چارەسەری پێداویستییەکان لەبەر چاو گیراوە. ئەو جۆرە لە هێزگانە پێویستیان بە پیتاندنی لانی زۆر سەدا ٥ هەیە.
بۆچوونی ئێوە