ئەمریکا باش دەزانێت، ئێران لە بواری سەربازیدا شکست ناهێنێت

سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە شکست دانی ئێران لە بواری سەربازیدا مومکین نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گڵوباڵ ڕیسرچ، پاکۆف کودمی سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، ناتیو، ڕایگەیاند کە شکست دانی ئێران لە بواری سەربازیدا مومکین نییە. ئێران دەسەڵاتی زۆری هەیە و ئەمریکییەکانیش هێزیان بۆ جێگیر کردن لە هەموو شوێنەکان نییە. لەشکەرکێشی بۆ ئێران بۆ ئەمریکا نامومکینە. کەواتە هیچ دەرفەتێک بۆ شەڕ دژی ئێران و سەرکەوتن بە سەریدا بوونی نییە و پێنتاگۆن ئەو پرسە باشتر لە هەرکەسێکی تر دەزانێت.

کدۆمی وتی: ئەمریکییەکان تەنانەت نازانن کە ئەوان چ کارێکی گەمژانەیان کرد لە کاتی تێکشکانی سەدام حسێن دا. سەدا ٦٠ ی عێراق شیعەیە. لە باشووری ئێران عەرەبی شیعە هەیە. لە عەرەبستان لە ناوچەیەک کە نەوت تێیدا گەشەی کردووە لە لایەن شیعەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و زۆربەی حەشیمەتی کوەیت شیعەیە. سەدا ٨٠ حەشیمەتی بەحرەین شیعەیە و شەڕ لە ئەو ناچە ئاگرێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکاتەوە.

سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە درێژەدا وتی: ترامپ گەیشتووەتە ئەو ئاکامە کە گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران نامومکینە. چونکوو دەسەڵات لە ئێران سەقامگیرە و هیچ شتێک هەڕەشە نییە بۆ سەری. کەواتە تەنیا ڕێگایەک کە بۆ ترامپ دەمێنێتەوە تا خۆی لەو کێشە بباتە دەرەوە دانوستان لە گەڵ ئێرانە.

News Code 27320

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =