بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دوایین هەنگاوەکانی ئێران بۆ زیادکردنی رێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆم گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامداوە.
سکای نیوز نووسی: ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دوایین هەنگاوەکانی ئێران بۆ زیادکردنی رێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆم گفتوگۆیەکی لەگەڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامداوە و تێیدا تاوتوێی هەنگاوەکانی رێگریکردن لەدەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە کراوە.
لەلایەکی ترەوە جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی؛ رایگەیاند: "فشارەکانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەو وڵاتە دەستبەرداری پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی دەبێت".
پاگەندەشی کرد کە "بەردەوام سزای ئەو وڵاتە دەدەن تا دەستبەرداری پێشێلکارییەکان دەبێت."
بۆچوونی ئێوە