کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە سەر مۆلۆکۆلەکانی لەشی مرۆڤ

زانایان پاش کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە سەر DNAی مرۆڤ، باس لە جەماندنی دەیتا لە سەر مۆلۆکۆلە پێشخەرە مێتابۆلیسمەکانی لەشی مرۆڤ دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە نیوساینتیست، توێژەرانی زانکۆی براون دەڵێن بۆ یەکەم جار توانیویانە دەیتا لە سەر ئەو مۆلۆکۆلگەلەی وەک ئامینۆئەسیدەکان و هەروەها مۆلۆکۆلەکانی شەکر  خزن بکەن کە ئەرکی پێشخستنی مێتابۆلیسمی لەشی مرۆڤیان لە ئەستۆیە.

خزن کردن و کۆکردنەوەی تەنانەت یەک بایت دەیتا لە سەر ئەو مۆلۆکۆلانە کارێکی زۆر دژوارە، هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ئاڵۆزیی پێکهاتەی مۆلۆکۆلەکان و هەروەها زەروورەتی جێگرکردنی دروستی دەیتا کە ئەویش پێویستی بە کەڵك وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیاگەلی زۆر پێشکەوتەی وەک پەرەنگ دۆزی جێرمی و بارستاییە.

پەرەنگ دۆزی بارستایی لەم دواییەدا بۆ خزن کردنی زانیارییەکان لە سەر مۆلۆکۆل بە وردبینیی لە سەدا ٩٩ بە کار هێنراوە. ئەو پڕۆسەیە زۆر خێرا بووە و زیانێکیش بە پێکهاەی مۆلۆکۆل ناگات.

خاڵی جێی سرنج ئەوەیە کە ئەو مۆلۆکۆلانە چکۆلەترن لە DNA و خزن کردنی زانیاری لە سەریان پێویستی بە وزەیەکی زۆر نییە و پاوەجێی زانیارییە تۆمار کراوەکان لە سەر ئەو مۆلۆکۆلانە زیاترە لە مێمۆرییە ئەلەکترۆنییەکان. ئەوەش بەو پێی خۆڕاگریی زیاتری مۆلۆکۆلەکان هەمبەر بە هەلومەرجی نەگونجاوی کەش و هەوایی و ژینگەییە.

News Code 27315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =