دوایین زانیاری لەسەر فەرماندەی عێراقی تۆمەتبار بە سیخۆری بۆ سیا

سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی ئاماژەی بە دوایین بارودۆخی ئەفسەری باڵای عێراقیی تۆمەتبار بە سیخۆری بۆ ڕێکخراوی سیای ئەمریکا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، ئەو سەرچاوە وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە جەختی کرد: مەحموود فەلاحی ئێستا لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری ڕاگیراوە و سەبارەت بە گرتەی دەنگیی گفتوگۆی ئەو لە گەڵ بەکرێ گیراوی سیا و پێدانی شوێنی جواگرافیایی بنکە و بارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی بە ئەمریکییەکان لێپێچینەوەی لێ دەکرێت.

ئەوە سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە ئەنجامی لێپێچینەوەکان هیچ هەواڵێک بلاو نەبۆتەوە و بڕیارە کە ئەنجامی کۆتایی توێژینەوە لەوبارەیە بە ڕای گشتی ڕاگەیێندرێت.

هاوکات "رای الیوم" لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە پرسی سیخۆری کادێری باڵای سوپای عێراق بۆ دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا نووسیبوویەتی: لە کاتێکدا ڕای گشتیی عێراق و بلیمەتانی سیاسی بەو کارە ڕاچڵەکیون، بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە دەنگییە لە خۆیدا شەرمەزارییەکی گەورەیە، بەڵام دەوڵەتی عێراق بە دوای کۆنتڕۆڵی دۆخەکە لە رێگەی وەزارەتی بەرگرییە و ئەو وەزارەتخانەیەش کۆمیتەیەکی ڕاستی دۆزیی پێکهێناوە و لە ئێستادا بەرپرسانی سیاسی و سەرۆک حزبەکان لەوبارەیەوە بێدەنگ و چاوەروانی ئەنجامی توێژینەوەکانن.

لە لایەکی دیکەوە وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای لوبنان رۆژی ڕابردوو جەختی لەوە کردوو کە بەکرێ گیراوانی سەر بە باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەرگری لە مەحموود فەلاحی خەیانەتکاری گەورە، هەوڵی پەرەدان بە کێشەگەلی تایفی و فیرقەیی دەدەن.

محەمەد محێدین، وتێشی: کەس ناتوانێ فەلاحی لەو تاوانە بەری بکات، چونکە بەڵگە و دایکۆمێنتەکانی ئەوا تاوانە تەواو ئاشکرایە و ئێمە وەک کەتیبەکانی حزبوڵڵا لامان وایە کە ئەمریکا لە رێگەی بەکرێ گیراوان و سوپای سایبێریی، لە پێناو کەلێن خستە ناو دۆسیە و ڕەوتی دژی فەلاحی هەنگاو دەنێت.

یەکینەکانی حزبوڵڵای عێراق هەروەها بە دەرکردنی بەیاننامەیەک خوازیاری داخرانی باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا و دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق بە هۆی ئەو شەرمەزارییە بوو.

هەروەها بەدر زیادی ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری سەلمێندرانی پرسی گرتەی دەنگی و دەستهەبوونی فەلاحی لەو سیخۆرییە، بەرەوڕووی سزای لە سێدارەدان دەبێت.

News Code 27313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =