سنە دەبێتە خاوەن ٧ باخچەی فەرهەنگی

سنە لە رێگەی پڕۆژەگەلی داڕشتنەوەی شاری دەبێتە خاوەن ٧ باخی فەرهەنگی و یاری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتیی رێگە و شارسازیی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە لە ئێستادا ٢٢ پلانی داڕشتنەوە لە ٢٠ گەڕەکی حەوت شاری پارێزگادا ئەنجام دەدرێت، وتیشی: پڕۆژەی هوماری دانەوێلە گەورەترین پلانی داڕشتنەوەی وڵاتە کە دەتوانێ هەموو دەزگاکانی پارێزگا لە پلانێکی کۆگردا هاوئاهەنگ و یارمەتیی بەرهەم هێنانەوەی کەشی فەرهەنگی و یاری بدات.

محەمەد سدیق سابتی لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژەیە لە ئەگەری کۆتایی لە ڕووبەرێکی نزیک بە ٢٨ دۆنم کە زەوییە دەورووبەرییەکانییەوە دەبێتە ٣٢ تا ٣٤ دۆنم، جێبەجێ دەکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە زەویگەلی خۆلەمێشی وەک زەویگەلێک کە زیندان و هوماری سوولەی تێدایە و لە بری خزمەتگەیاندن بە شار، حەوێقی شار دەگرن، ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا پلانێک ئامادە کراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زەویانە بە شار، هەتا لەوان بۆ پڕۆژەگەلی فەرهەنگی، نیشتەجێتی، بازرگانی و گەشتیاری کەڵک وەرگیرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی رێگە و شارسازیی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: بە گوێرەی پلانێک کە بۆ ئەو پڕۆژەیە دیاری کراوە، بڕیارە ئەو ڕووبەرە ٣٢ دۆنمە بکرێتە ٧ باخ کە بریتین لە باخی بیناسازی، باخی ئایین، باخی هونەر، باخی پەیکەرە، باخی سینەما و باخی کتێب و کۆمەلەی نیشتەجێی و یاری.

News Code 27309

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =