مەرجی ئێران بۆ ئامادەبوونی ئەمریکا لە ۱+۴/ ئامادەین هەنگاوی سێهەم هەڵگرین

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە گفتوگۆ، سەفەر و پەیوەندی فەرمی و نافەرمی دەگرین و هیوادارین بگەین بە ڕێگاچارەیەک ، جگە لەوە بێت شەست ڕۆژی تر، هەنگاوی سێهەم هەڵدەگرین.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران شەست ڕۆژ مۆڵەتی دابوو، بەڵام داخوازییەکانی کە یەکێکیان فرۆشتنی نەوت بە ڕێژەی پێش کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام بوو، جێبەجێ نەکرا؛ هەر بۆیە ئەمڕۆ هەنگاوی دووەم هەڵگیرا.

زیادیشی کرد: لەم هەنگاوەدا ئێران ئاستی پیتاندن و خەستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی بەرز دەکاتەوە و ئیدی پابەندی ئەو خاڵەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نابێت کە پێشتر لەگەڵ ۵ وڵاتی جیهان لەسەر ڕێککەوتبوو.

 ئەوەشی وت کە دووبارە مۆڵەتیکی ۶۰ ڕۆژە دەدەین و ئەگەر داخوازییەکانمان جێبەجێ نەکرێت، ڕەوتی دابەزاندنی بەڵێنەکان درێژەی دەبێت و ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ کشانەوەی ئێران لە بەرجام و کەس نابێت گومان لە جیدی بوونی کۆماری ئیسلامی بکات.

عێراقچی ڕایگەیاند کە ئێران سکاڵا دژی ئەمریکا و ئەورووپا بۆ "شۆرای حاکمەکان"ی ئەنجومەنی ئاسایش بەرز دەکاتەوە بە هۆی پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام).

 وتیشی: وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیان لە بەرجام کەمتەر خەم بوون و بوونە هۆی شێواندنی بەڵینە ناڤۆکیەکانی ئێران و دەبێ ئەم وڵاتانە وڵامدەر بن.

ئەوەشی وت کە ڕۆحانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ماکرۆن ئەم هەڵوێستەی خستووەتە ڕوو کە لە گفتگۆکانی نێوان ئێران و ۱+۴ دا ئەگەر پێویست بکات ئەمریکاییەکان بەشدار بن، ئێمە رێگر نابین بەڵام بەو مەرجەی گەمارۆکان هەڵگیردرێت و ئێران بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش گەمارۆکان.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە بۆ تاران ستێک بە ناوی ۵+۱ بوونی نییە چونکوو ئەمریکا کشاوەەتەوە، بەڵام ئەگەر ویستی بێتەوە ناو دانوستانی ۱+۴ دەبێ گەمارۆکان هەڵگرێتەوە.

عێراقچی زیادی کرد: ڕێگە نادەین ئەمریگا بگاتە ئامانجەکانی، لە بواری سیاسەتی دەرەوەییدا باس کارمان کردووە و ڕێگای باشمان بۆ ولات گرتووەتە بەر، بێ گومان بە پشت بەستن بە خەڵک، هێزی سەربازی و دەفرایەتی ناوخۆیی وڵات لەم سیاسەتەدا ئەمریکا بێ هیوا دەکەین.

 ئەوەشی دووپات کردەوە کە مەرجی یەکەمی ئیمە گەمارۆی نەوتی و بانکیە بەڵام دیکەی گەمارۆکانیش دەبێ لە قۆناغەکانی دواتردا هەڵگیردرێن.

News Code 27288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =