بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرووز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەڤانی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەی وتەبێژی دەوڵەت بەڕێوە چوو، وتی: بە پێی فەرمانێک کە لە سەرۆک کۆمارەوە وەرمانگرت هەنگاوی دووهەممان ئەبوایە ئەمڕۆ هەڵبگرین کە هەڵمانگرت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر زۆری خایاند تا ئاستی پاشکەوتمان بگاتە سەرووی ٣٠٠ کیلۆگرام و ١٣٠ تۆن ئاوی قورس بەڵام ئەمڕۆ بە بردنە سەرەوەی ئاستی پیتاندن، چی دیکە ماوەی زۆری ناوێت. لە هەنگاوی دووهەمدا کات گرینگ نییە و ئەمڕۆ نووسراوی گۆڕانکارییەکان دەخەینە ڕوو.
کەماڵوەندی بە ئاماژە بە داخوازی ئەمریکا لە ئەنجومەنی حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی وتی: ڕای ئێمە ئەوەیە کە ئەو کارە بە هۆی داماوییەوە هەیە و بە تواوەتی ڕوونە کە ئەمریکییەکان گۆشەگیر بوون. پرسێک کە بڕیارە لە ئەنجومەنی حوکام بێتە ئاراوە پرسێکی چاوەدێری و پارێزەری نییە چونکوو ئەرکی ئەنجومەنی حوکام پرسە چاوەدێری و پارێزەرییەکانە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەنگاوی سێهەمی کەم کردنەوەی بەڵێنەکان لە بەرجام، زیادی کرد: ئێمە لە ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بڕیاردەر نین. ئێمە چونکوو ساڵی ڕابردوو پێش بینی چوونە دەرەوەی ئەمریکامان لە بەرجام دەکرد کەواتە لە پێش لە گوڵانی ساڵی ڕابردوو، پێشنیار و سیناریۆگەلێکمان ڕادەستی بەرپرسانی وڵات کردبوو.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی جەختی کرد: ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە هەر ئاست و رێژەیەک لە پیتاندن ئەنجام بدەین.
کەماڵوەندی لە بەشێکی تر لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانییەکە سەبارەت بە ئاستی پیتاندن، وتی: ئەگەری هەیە وڵات سێ پێداویستی هەبێت. ١. سووتەمەنی هێزگەیی و ڕێئاکتۆری هێز٢. ڕێئاکتۆری لێکۆڵینەوەیی وەکوو ڕێئاکتۆری تاران، ٣. ڕێئاکتۆری پیشران. ئەو ڕێئاکتۆرانە پێداویستی جیاوازیان هەیە و کۆماری ئیسلامی بە پێی پێداویستییەکانی هەوڵی پیتاندن دەدات.
ناوبراو وتیشی: ئێستا سووتەمەنی بەس بە ڕێژەی سەدا ٢٠ هەیە و پرسی ئێمە سووتەمەنی هێزگەییە، لە ئەو بوارە کارگەلێک ئەنجام بووە و پیتاندنی ٣.٦٧ دوو تایبەتمەندی هەیە بۆمان.
ئاماژەشی دا کە پیتاندن لە ئەو ئاستە، سووتەمەنی هێزگەیی وڵات دابین دەکات و رێگا بۆ بەرهەم هێنانی سووتەمەنی زیاتر لە ئەگەری پێداویستی هەموارە و خێرایی ئەو کارە زیاد دەبێتەوە.
بۆچوونی ئێوە