۲۰۱۵ زیارەتکاری کوردستانی ئەمساڵ دەچنە حەج

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و زیارەتی کوردستان وتی: بە پێی پلان داڕێژییەکان لە سرەتای مانگی گلاوێژی ئەمساڵی هەتاوییەوە دوو هەزار و ١٥ زیارەتکاری کوردستانی لە قوارەی ١٥ کاروان بۆ بە جێ هێنانی ڕێوڕەسمی حەج دەچنە زیارەتی ماڵی خودا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاشم نازمی جەلال لە کۆڕبەندی گەورەی حەوتەی حەجی سارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران، وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ١٤ کاروان لە زیارەتکارانی پارێزگا لە زیارەتکارانی سونی و یەک کاروانیش لە زیارەتکارانی شیعە پێک هاتوون کە دوو کاراون لە رێگەی فرۆکەخانەی ئیمام خومەینی و کاروانەکانی دیکە لە رێگەی فرۆکەخانەی هەمەدانەوە بەڕێ دەکرێن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ١٠٠ کەس وەک ستافی ئامادەکاری و ٧ پزیشکیش زیارەتکاران هاوڕێی دەکەن، بۆ نیشتەجێ کردنی زیارەتکارانی کوردستانی باشترین هۆتێلەکانی مەککە دابین کراوە، بەڵام لە بابەتی نیشتەجێ کردنی زیارەتکاران لە مەدینە هەندێک کێشەمان هەیە کە هەوڵ دەدەین چارەسەریان بکەین تا زیارەتکارانی خۆشەویست ئەو سەفەرە مەعنەوییەدا بە ئاسوودەیی تەواوەوە ئەنجام بدەن.

نازمی جەلال بیری هێنایەوە: بەشێکی دیکەی کێشەکانی سەفەری ئەوساڵ دەگەڕێتەوە بۆ گەشتە ئاسمانییەکان کە بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو بە تەواوی لە ئەستۆی کەرتی ئاسمانی و فرۆکەیی ئێران دەبێ و بەو پێیە ماوەی سەفەرەکە لە ٣٠ رۆژ تا ٣٥ رۆژ بەرزتر دەبێتەوە.

News Code 27278

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =