کارگەی دووهەمی پێترۆکیمیا و لاستیکی کوردستان دەکرێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان لە چێکردن و کرانەوەی کارگەی دووهەمی پێترۆکیمیا و کارگەی دووهەمی لاستیک لە کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد دەرەوەزمی ڕایگەیاند: لە ئێستادا نزیکەی ٨٠٠ یەکەی بەرهەم هێنەری لە پارێزگادا هەن لە سەدا ٨٠ی ئەو یەکانە چالاک و نیوە چالاکن و نزیکەی لە سەدا ٢٠یان ناچالاکن.

دەرەوەزمی ڕاشیگەیاند: بۆ کردنەوەی یەکەگەلی پیشەسازی دەبێ کانگاکان وەبەر بێنین تا پێشگری بکەین لە فرۆشی مادەی خاو و پیشەسازیی کانگایی بۆ ڕەخساندنی هەڵی کار و بایەخی زێدەیی زیاترمان لە پارێزگادا هەبێت.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە کانگا دەوڵەمەندەکانی زێڕی پارێزگای کوردستان، بیری هێنایەوە: کانگای زێری قوروە وەبەر دەهێنرێت و هەوڵ دەدەین کانگای زێڕی سەقزش بگەیێنینە قۆناغی وەبەرهێنان کە بە زوویی ڕەوتی کردنەوەی کارخانەیەک بۆ ئەو مەبەستە لە سەقز دەست پێدەکەین.

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان لە درێژەدا وتی: بە کردنەوەی کارگەی لاستیک هەلی کار بۆ نزیکەی ٨٠٠ کەس ڕەخساوە و بۆتە مایەی گەڕانی دارایی و ڕەخسانی هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە پارێزگادا و هەوڵ دەدەین بە کردنەوەی کارگەی دووهەمی لاستیک لە کوردستان هەلی کار بۆ نزیکەی هەزار کەس بڕەخسێنین.

وتیشی: کارخانەی پێترۆکیمیای کوردستانیش یەکێکە لەو پیشەسازییانەی کە لە سەر ئابووریی پارێزگا کاریگەرە و هەوڵ دەدرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرهەم هێنانی پیشەسازیی پۆلی ئیتیلێنی سووک لە کوردستان وەڕێ بخرێت.

دەرەوەزمی ئاماژەی بەوەش دا: کرانەوەی کارگەی دووهەمی پێترۆکیمیا لە یەکەمایەتییەکانی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستانە کە بە سەرمایەدانەرییەکی زیاتر لە ٧٥٠ ملیۆن یۆرۆ ئەنجام دەدرێت.

News Code 27276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =