پاشکەوتی ئاوی قورسی ئێران زیادی کردووە/ بڕیار نەبوو بەرجام تاک لایەنە بێت

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس بە وتنی ئەوەی کە بڕیار نەبوو بەرجام تاک لایەنە بێت، وتی: ئێمە تا هەر ئاستێک کە پێداویستییە ئاشتیخوازانەکان بیەوێت، پیتاندنی ئاسایشی خۆمان بەرز دەکەینەوە.

موجتەبا زولنوور لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە بڕیاری ئێران بۆ بەرز کردنەویە ئاستی پاشکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو وتی: ئێمە تا هەر ئاستێک کە پێداویستییە ئاشتیخوازانەکان بیەوت، بەرهەمی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆمان بەرز دەکەینەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە هیچ کارێکمان پێچەوانەی بەرجام ئەنجام نەداوە بەڵکوو ئەمریکییەکان بە شێوەی سروشتی و بە قەدەغە کردنی فرۆش و دانوستانی ئۆرانیۆمی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات بوونە هۆی بەرز کردنەوەی ئاست و پاشکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵات.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێمە ڕەوتی پیتاندنی ئۆرانیۆم کە پێش لە ئەم دوو مانگە هەمانبوو، ئەنجاممان داوە، درێژەی دا: ئێران پێشتر لە ئەمە و بۆ بەڕێوە بردنی بەڵێنەکانی لە بەرجام نەیدەهێشت ئۆرانیۆمی پیتێندراومان لە ٣٠٠ کیلۆ تێبپەڕێت چونکوو یا دەمانفرۆشت یان ئەوەی کە دانوستانمان پێ دەکرد و لە باتی ئەوە کەیکی زەرد و ئۆرانیۆمی سروشتیمان وەردەگرت بەڵام قەدەغەی فرۆش و دانوستانی ئۆرانیۆمی ئێران بۆ وڵاتانی تر بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵات.

پاشکەوتی ئاوی قورسی ئێران زیادی کردووە

زولنوور بە وتنی ئەوەی کە بە پێی بەرجام ئێمە لانی زۆر ١٣٠ تۆن ئاوی قورسمان دەتوانی پاشکەوت بکەین، وتی: ئەمریکا فۆرشی ئاوی قورسی ئێرانی قەدەغە کردووە کە ئەو پرسەش بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی پاشکەوتی ئاوی قورسی ئێران

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی هیچ کارێکی بە پێچەوانەی بەرجام ئەنجام نەداوە، وتی: بە پێی بەندی ٣٦ ی بەرجام، هەر یەکە لە لایەنەکانی بەرجام مافیان هەیە ئەگەر یەکێک لە لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە ئەرکی خۆیان لە ئەو ڕێککەوتنە ناڤۆکیە جێ بەجێ نەکرد، پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتی: چەندین جار بەرپرسانی ئێمە ڕایانگەیاندووە کاتێک کە ئەمریکا بگەڕێتەوە بەرجام و ئەورووپییەکانیش بەڵێنەکانیان جێ بەجێ بکەن، ئێمەش پاشکەشێ لە بریارەکانی خۆمان دەکەین، بەڵام بڕیار نییە کە ڕێککەوتننامەی بەرجام تاک لایەنە بێت بەڵکوو ئەبێ تەواوی لایەنەکانی بەرجام ئەرکی خۆیان جێ بەجێ بکەن.

News Code 27272

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =