ئێران پێویستی بە بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی نییە

شرۆڤەکارێکی ئەمریکی لای وایە ئێران بە دوای بە دەست هێنانی کارتی بردنەوە لە دانوستانی شیمانەیی لە گەڵ ئەمریکایە و لەو رێگەدا پێویستی بە بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە BBC، دەیڤید سەنگێر (David E. Sanger) ڕاپۆرتنووسی بواری ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزدا لای وایە سەرەڕای ئەوەی هەموو جیهان تەرکیزیان خستۆتە سەر دیداری لە ناکاوی دۆناڵد ترام و کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور، پێدەچێ لەمناوە بەرپرسانی ئێرانی وردبینانەترین نیگایان بەو دیدارە هەبێت، چونکە هەڵوێستی دەوڵەتی ترامپ بە پلانی ناڤۆکیی کۆریای باکوور دەتوانێ هەڵگری چەندین پەیامی گرینگ بۆ تاران بێت.

سەنگێر لە وتووێژ لە گەڵ مایکێڵ باربارۆ پێشکەشکاری پادێکستی دەیلی ڕایگەیاند: ئەگەر ئێوە لە بری ئێران بایەن بێ گومان دەتانکوت ئێمە جارێک هەموو پلانی ناڤۆکیمان ڕادەستی ئێوە کرد و لە بەرامبەردا ئەمریکا ڕووی لێ وەرگێڕاین و هەمدیسان گەمارۆکانی لە دژی ئێمە داسەپاند. ئێستە واباشە رێگەی پیۆنگ یانگ بگرینە بەر. ئەوان دەبینن کە کۆریای باکوور بە بێ ئەوەی ڕازی بە تەسلیم کردنی چەکی ناڤۆکیی بێت، لە گەڵ ئەمریکا مامەڵە دەکات.

بە باوەڕی ئەو رۆژنامەنووسە پێشەنگەی ئەمریکا، تاران پێویستی بە بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکی تا ئەو قۆناغەی ئێستای کۆریای باکوور نییە، تەنیا ئەوەندەی بەسە کە بە جیهان نیشان بدات خاوەن کەرەسە و توانستی سەرەتایی بەرهەم هێنانی ئەو چەکەیە و ئەوکات دیسان کارتێکی پێ دەبێت هەتا جیهان ناچار لە هەڵوەشاندنەوە و لابردنی گەمارۆکان بکات.  

دەیڤید سینگەر سەبارەت بە هەڵوێستەکانی کۆشکی سپی هەمبەر بەو هەنگاوەی ئێران، وتی: لە خود دەوڵەتی ترامپدا دوو هەڵوێست هەمبەر بە ئێران هەیە. باڵێک باوەڕی وایە کە هەموو گوشارەکان لە پێناو ڕاکێشانی ئێران بۆ سەر میزی دانوستان و بە دەست هێنانی ڕێککەوتنێکی باشترە و باڵێکی دیکە، پێی وایە قەیرانی ناڤۆکی تا کاتێک ئەو حکوومەتە لە سرە کارە چارەسەر نابێت و تەرکیزی لە سەر گۆڕینی حکوومەتی تاران و دانانی حکوومەتێکی گەنجی بە دوور لە دڵەڕاوکەی و خەونی ئەتۆمی کردنە.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: بەرپرسانی ئەورووپی بە نهێنی و بە سرتە دان بەوەدا دەنێن کە واشنتۆن نەک بە دوای ڕاگرتنی پلانی ناڤۆکی تاران، بەڵکوو ڕووخاندنی حکوومەتی ئێستای ئێرانەوەیە.

News Code 27270

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =