پاڵپشتی دارایی داعش لە کەرکووک دەستگیر کرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایش ئەو کەسەی پاڵپشتی دارایی لە گرووپی تیرۆریستی داعش‌ کردووە لە کەرکووک دەستگیریان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق لە دەستگیری و دەستبەسەرکرانی پاڵپشتی دارایی داعش‌ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچەی ڕیازی کەرکووک لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە هەواڵی دا.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە: بە چاودێریی فەرماندەی لیوای میکانیزە و بە پاڵپشتیی هەواڵگرانە، فەوجی ٣ی کۆماندۆیی توانی پاڵپشتی دارایی باندە تیرۆریستییەکانی داعش بە نازناوی "ع.ع.ص" لە کەرکووک دەستگیر بکات.

وتیشی: ئەو کەسە لە یەکێک لە باخەکانی گوندی تەویلعە لە ناوچەی ڕیاز خۆی حەشار دابوو.

هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیان، پاش دۆزینەوەی سەرکردە و ئەندامانی داعش لە ناوچەگەلێک کە پێشتر لە بندەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بووە، دەستگیر و ڕادەستی دادگەی ئەو وڵاتەیان دەکەن.

News Code 27268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =