بەردی بناغەیی کۆگای بازرگانی و بازاڕی گەورەی سنە سنتەر دانرا

بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی باڵای کوردستان به‌ردی بناغه‌یی پڕۆژه‌ی کۆگه‌ی بازرگانی و بازاڕی گه‌وره‌ی سنه‌ سنته‌ر دانرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی هەینی ۱۴ی پووشپەڕ، لە شاری سنە بەردی بناغەیی بۆ پڕۆژەی گەورەی بازرگانی و بازاڕی گەورەی سنە سنتەر دانرا کە سەرمایەدانەرێکی خەڵکی شاری سلێمانی پشکی تێدا هەیە.

 لەم ڕێوڕەسمەدا حشمەتوڵڵا سەیدی شارەوانی شاری سنە ڕایگەیاند: ئەمە یەکەم سەرمایەدانەری بیانییە لە کوردستان دەکرێت و پێشوازی لە هەموو سەرمایەدانەران دەکەین کە بێنە کوردستان و کارمان لەگەڵ بکەن.

لە هدەواڵەکاندا هاتووە پڕۆژهی سنە سەنتەر‌ له‌ ڕووبه‌رێکی ۱۵ هه‌زار و ۵۵۳ مه‌تری چوارگۆش و له‌ ۴ نهۆم دروست ده‌کرێت   

 بڕیارە بازاڕی تاناکۆری سنە بگواسترێتەوە بۆ ئەم شوێنە. ئێستا تاناکۆرای سنە لە ناوەڕاستی شاردایە و قەرەباڵغی و تەرافیکی زۆری دروست کردووە.

News Code 27260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =