بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات لە کاردانەوە بە ڕاگرتنی نایاسایی نەوت هەڵگرێکی ئێرانی لە جەبەلو تارق لە لایەن هێزی دەریایی بریتانیاوە لە پەیامێکی توییتەری، نووسی: شۆڕشی ئیسلامی لە مێژووی چل ساڵەی خۆیدا، لە هیچ شەڕێکدا دەست پێکەر نەبووە، بەڵام لە وەڵام بە زۆربێژی و ئاژاوەگێڕی، ماتڵ نەبووە و دوو دڵی نەکردووە.
ناوبراو لە درێژەدا نووسی: بریتانیا ئەگەر نەوت هەڵگرەکەی ئێران ئازاد نەکات، ئەرکی دامودەزگا پێوەندیدارەکان، هەوڵی بەرانبەر و ڕاگرتنی نەوت هەڵگری بریتانیایە.
بۆچوونی ئێوە