بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل بایك لە وتارێكدا كە لەرۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوكراوەتەوە شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیای بە قۆناغێكی مەترسیدار لەقەڵەمداوە.
جەمیل بایک ڕایگەیاندووە: "ئاگه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدرێت، له‌وانه‌یه جارێكی دیكه ده‌رفه‌تی وه‌ها دهستنهكهوێتهوه".
هەروەها نووسیویەتی: كورد له ساڵی ۱۹۲۳-ه‌وه كه كۆماری توركیا دامه‌زراوه، تا ئێستا بۆ مافی هاووڵاتیبون تێده‌كۆشێت. هه‌میشه ڕوبه‌ڕوی گوشار و جیاكاری بوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له ڕوی سیاسییه‌وه پێشكه‌وتن بێته ئاراوه، له ماوه‌ی ۳۰ ساڵی هه‌وڵه‌كاندا، هیچ ڕێیه‌كی دیكه جگه له تێكۆشانی چه‌كداری نه‌مابو.
جەمیل بایك لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا دەڵێت:"توركیا ساڵی ۱۹۹۹ به پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئۆپه‌راسیۆنێك ڕێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجالانیان له كینیا به دیل گرت. سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و نزیكه‌ی ۲۰ ساڵه به‌ته‌نها له دورگه‌ی ئیمڕاڵی به‌ندكراوه".
هاوسەرۆكی كەجەكە باسی پرۆسەی ئاشتی نێوان پەكەكە و توركیای كردوە و نوسیویەتی:"ساڵی ۲۰۱۲ سه‌ره‌ڕای هه‌مو به‌ربه‌سته گه‌وره‌كان، په‌كه‌كه ئاگربه‌ستێكی ڕاگه‌یاند. په‌كه‌كه هه‌مو پۆلیس و كارمه‌نده به‌دیلگیراوه‌كانی توركیای ئازاد كرد، هاوڕێیانمان ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد. ئه‌مه زه‌مینه‌سازی دروستكرد بۆ دانوستان،۲۸‌ی شوباتی ۲۰۱۵ دوای دیداره‌كان كه دو ساڵ به‌رده‌وام بوون، نوێنه‌رانی كورد و توركیا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێك كه هیوای ئاشتی به‌دی بێنێت. به‌ڵام ئه‌ردۆغان كاتێك بینی ئه‌مه به‌كه‌ڵكی ئاكه‌په نایه‌ت له هه‌ڵبژاردن، جارێكی دیكه په‌نای بۆ شه‌ڕ برد".
ئەوەشی وتووە کە "بیركردنەوەی ئێمە وابو كە كێشەی كورد ته‌نیا به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. بەڵام دەبوو هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كانی توركیا ڕاكێشینه نێو پڕۆسه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزی، ده‌بوو هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی لایه‌نگری دیموكراتین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و جیهان بخه‌ینه جووڵه.
ڕاشیگەیاندووە: عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئێمه نوێنه‌ری دانوستانه. ئێمه پشتیوانی له هه‌مو ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی ڕابردو له‌گه‌ڵ ئۆجالان دانوستانیان لەسەر کراوە.بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ئازادی كار بكات، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه پێویسته سود به پڕۆسه‌كه بگه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونتر قسه بكه‌م؛ ئێمه ده‌ڵێین پێویسته له زیندانی ئیمڕاڵییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ماڵێكی ئه‌منی".
جەمیل بایك دەڵێت ئێمە پشتیوانی جیهانی لە ئامانجەكانمان دەبینین و دەڵێت،"قه‌یرانی توركیا سیاسییه. كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی سیاسی سه‌د ساڵه‌ی كۆماری توركیایه. یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كێشه‌ی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و جیهانیی توركیا. بۆ ئه‌مه پێویستی به تێگه‌یشتنێكی نه‌ته‌وه‌یی نوێ هه‌یه كه به‌زویی ڕێ بۆ ناسنامه و ئهتنیكه جیاجیاكانی توركیا بكاته‌وه. مامه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ها بۆ مێژوی هه‌رێمه‌كه فره‌ڕه‌نگی ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ها بۆ ڕزگاربون له به‌ربه‌سته‌كانی ناوه‌ندبونی ئه‌نقه‌ره، پێویستی به سیسته‌مێكی نوێی ئیداری هه‌یه".
جەختیش لەوە دەکات کە "ئه‌گه‌ر بابه‌تی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌توانین له پێشخستنی دیموكراتی، ئارامی و ئاشتی له توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕۆڵێكی گرنگ بگێڕین."
بۆچوونی ئێوە