تورکیا ئامادەیە ناوبژیڤانیی ئێران و ئەمریکا بکات

سەرۆک کۆماری تورکیا لە ویستی وڵاتەکەی بۆ ناوبژیڤانیی نێوان ئێران و ئەمریکا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتدپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەیەوێ بۆ چارسەریی کێشەکانی ناوچە، لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتوويکانی ئەمریکا ناوبژیڤانی بکات.

ناوبراو لە وەڵامی هەواڵنێران وتی کە لە دانیشتنی سەرکردەکانی گرووپی جی لە ژاپۆن لە گەڵ "شینزۆئابە" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئەگەری ناوبژیڤانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بۆ چارەسەریی قەیرانی رۆژهەڵاتی ناڤین گفتوگۆی کردووە.

ئەردۆغان هاوکات جەختی کرد کە ئەو کارە دەبێ بە هەستیارییەوە ئەنجام بدرێت و هەندێک پرسیاری بنەڕەتی لەبارەیەوە لە ئارادان و لەوان: چۆن و لە کوێیەوە دەست پێ بکەین؟ دەبێ بچینە کوێ و چۆن بەو ئەنجامە بکەین؟

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە خۆبواردن لە کاری هەڵە و بێ پلان کە ئەنجامەکەی کات بە فیرۆدانە، وتیشی کە بە بڕوای ئەو ئەگەر ئەو دانوستانە ئەنجام بدرێت، دەبێ تەرکیز بخەینە سەر ڕەوتی بە ئەنجام گەیشتنی.

News Code 27255

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =