٢ مینی ناچالاک لە بۆکان پووچەڵ کرانەوە

بەرپرسی نووسینگەی سیاسی فەرمانداری بۆکان وتی: ٢ مینی ناچالاک لەو شارە لە لایەن تیمی مین‌سڕینەوە پووچەڵ کرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن خزری ڕاشیگەیاند: ئەو ٢ مینە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە شێوەی کۆنتڕۆڵ کراوە تەقێندرانەوە و پووچەڵ کرانەوە کە دەنگی تەقینەوەیان لە ئاستی شاردا بیسترا.

ناوبراو وتیشی: پاش خاک هەڵگیری ئەم دواییە لە شوێنی پادگان لە لایەن خاوەنەکەی، چەند مینێک وەدەرکەوتن کە لە سەر داوای فەرمانداریی بۆکان و ڕەزامەندیی پارێزگا، تیمی مین‌سڕینەوە لە ورمێ ڕەوانەی بۆکان کران.

خزری زیادی کرد: تیمی مین‌سڕینەوە ٢ مینی دەرکەوتەیان بە شێوەی کۆنتڕۆڵ کراوە تەقاندەوە و پاش لێکدانەوەکان دەرکەوت کە چەندین مینی ناچالاکی دیکەش لەو شوێنەدا لە ژێر خاکدا ماوەنەتەوە.

بەرپرسی نووسینگەی سیاسی فەرمانداریی بۆکان، ئاماژەی بەوەش دا: بەو پێیە بڕیار درا کە لە رۆژانی داهاتوو تیمێکی دەوڵەمدند بە هەموو جۆرە جیهازاتێکی مین‌سڕینەوە ڕەوانەی ئەو شوێنە دەکرێن بۆ پووچەڵ کردنەوەی مینەکان.

 بە وتەی ناوبراو لە ئێستادا ئەو شوێنە لە ژێر چاوەدێرییە بۆ ئەوەی کەس تووشی زیانی ماڵی و گیانی نەیەت.

News Code 27253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =